دوێنێ شه‌و وتیان مام جه‌لال بووه ته‌وه به سه‌رۆک کۆماری عێراق نه له‌لای من موفاجئه بوو ونه لای زۆربه‌ی خه‌لک به هه‌ر حال ئه‌و پۆسته پیرۆزی بێت هیوادارم بتوانێت خزمه‌تی نه‌ته‌وی کورد یان هه‌ر هیچ نه‌بێت خزمه‌تی خه‌لکی عیراقی پێ بکات به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناخۆش بوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له سلێمانی که نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی خه‌لکیش ناکات! شه‌وی رابردویی له سلێمانی کرد به شه‌وی ئاگرباران دایکی منداڵێکی دراوسێمان گێڕایه‌وه که منداڵه سێ ساڵه که‌ی له خه‌و داچڵه‌کیوه‌و بۆ چه‌ند کاتژمێر له‌رزیوه به شێوه‌یه‌ک ترسم لێنیشتوه شتێکی لێبێت. هه‌موو خه‌لکیش له ترسی ته‌قه‌ی جاهیل و بێ مێشکه‌کانی حیزب چوونه ژوره‌وه‌و له په‌نجه‌ره‌کان دورکه‌وتنه‌وه نه‌کا گوله‌ی خۆشی سه‌رۆک کۆمار بیان پێکێت ! به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ک رۆژنامه‌ی هاوڵاتی نووسیویه‌تی منداڵێکی هه‌ر پێکا . نازانم رێکخراوه‌ی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بوونی هه‌یه که به‌یانی له دادگه شکات له یه‌کیه‌تی نیشتمانی بکات به هۆی ئه‌و تۆقاندنه بێمانایه؟ وه‌ک چۆن له وڵاتاندا یانه‌ی فۆتبۆڵ به هۆی کاری خراپه‌ی لایانگرانیانه‌وه سزا ده‌درێن یه‌کیه‌تی نیشتمانیش سزا بدرێت که نه‌یتوانیوه لایه‌نگرێک پێبگه‌یه‌نێت که لانی که‌م مه‌دنی بن. هیوادارم وه‌ها رێکخراوێک هه‌بێت
No comments:
Post a Comment