ئه‌مشه‌و با هه‌موومان ببین به ئیماندار داوا له‌و خودایه بکه‌ین با شه‌و درێژتر بکاته‌وه با زه‌وی به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاساکانی بوه‌ستێنێت با رۆژ هه‌ر له پشتی تاریکیدا بمێنێته‌وه با هه‌ڵنه‌یه‌ت .به هه‌ڵهاتنی جه‌رگی دایکێک ده‌سوتێ پشتی باوکێک ده‌شکێ نیشتمانێک له سێداره ده‌درێت ،با خۆر هه‌ر له پشتی تاریکیدا بمێنێته‌وه تا گوڵێک نه‌مرێت، وه‌رن هه‌موومان ببین به خۆر په‌ره‌ست داوای لێبکه‌ین به سبه‌ینێ نه‌یه‌ت با هه‌ر شه‌و بێت ، با زه‌رده‌ی به‌یانیمان له به‌رچاو نه‌که‌وێت ، به شنه‌ی به‌یان له‌لامان نه‌بێت به شنه‌ی مه‌رگ ، تکایه تکا ئه‌ی خۆری پیرۆز ئیتر هه‌ڵمه‌یه، ده‌ته‌وه‌ێ بڵێیت سه‌رچاوه‌ی ژینم ، به‌ڵام به هاتنی تۆ ژیان نامێنێ گولێک هه‌ڵده‌وه‌رێ شارێک ره‌ش ده‌پۆشی ، نیشتمانێک خه‌م دایده‌گرێت ، دیکتاتۆرێک ، خوێنمژێک ، پێده‌که‌نێت. تکایه ئه‌ی خۆری پیرۆز سه‌رچاوه‌ی ژیان جارێک هه‌ڵمه‌یه