ئه‌مشه‌و با هه‌موومان ببین به ئیماندار داوا له‌و خودایه بکه‌ین با شه‌و درێژتر بکاته‌وه با زه‌وی به پێچه‌وانه‌ی هه‌موو یاساکانی بوه‌ستێنێت با رۆژ هه‌ر له پشتی تاریکیدا بمێنێته‌وه با هه‌ڵنه‌یه‌ت .به هه‌ڵهاتنی جه‌رگی دایکێک ده‌سوتێ پشتی باوکێک ده‌شکێ نیشتمانێک له سێداره ده‌درێت ،با خۆر هه‌ر له پشتی تاریکیدا بمێنێته‌وه تا گوڵێک نه‌مرێت، وه‌رن هه‌موومان ببین به خۆر په‌ره‌ست داوای لێبکه‌ین به سبه‌ینێ نه‌یه‌ت با هه‌ر شه‌و بێت ، با زه‌رده‌ی به‌یانیمان له به‌رچاو نه‌که‌وێت ، به شنه‌ی به‌یان له‌لامان نه‌بێت به شنه‌ی مه‌رگ ، تکایه تکا ئه‌ی خۆری پیرۆز ئیتر هه‌ڵمه‌یه، ده‌ته‌وه‌ێ بڵێیت سه‌رچاوه‌ی ژینم ، به‌ڵام به هاتنی تۆ ژیان نامێنێ گولێک هه‌ڵده‌وه‌رێ شارێک ره‌ش ده‌پۆشی ، نیشتمانێک خه‌م دایده‌گرێت ، دیکتاتۆرێک ، خوێنمژێک ، پێده‌که‌نێت. تکایه ئه‌ی خۆری پیرۆز سه‌رچاوه‌ی ژیان جارێک هه‌ڵمه‌یه
Saturday, 25 December 2010
Wednesday, 8 December 2010
هه‌ڵبژاردنی مامۆستایان
ئه‌ی نه‌به‌ز گیان چیت دیوه من پرۆفیسۆرم بینی که ئه‌مری پێکرابوو پرۆفیییییییییییییییییییییییییسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسسۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆۆر
ئه‌مه‌ش لینکی وتاره‌که‌ی نه‌به‌ز گۆران له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی مامۆستایان
دیوارێکی تر روخا
ئه‌مه‌ش لینکی وتاره‌که‌ی نه‌به‌ز گۆران له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی مامۆستایان
دیوارێکی تر روخا
Sunday, 28 November 2010
رۆڵه خوا له دایکی خۆتان نه‌سێنێ
سه‌ره‌تا ئه‌م بابه‌ته بخوێننه‌وه به هۆی کۆپی رایت و شتی واوه لێره‌دا داینانێم به‌ڵام ده‌توانن سه‌یری سایتی سه‌نگینی یه‌کیه‌تی بکه‌ن بۆ
خوێننه‌وه‌ی ئه‌ویش به‌شی زانست
له کۆتاییدا خۆا ئێوه بۆ ئێمه بهێڵت و ده‌ست به‌و به‌ژن وباڵاتانه‌وه بگرێت به‌ڵام خۆ ئێوه ئه‌وهه‌موو شوێنه چوگن هه‌ر هیچ نه‌بایه به خاتری قه‌زییه‌ی کوردی با سه‌ردانی پارله‌مانی ئه‌ڵمان و راوێژکار مێرکلیشتان بکردایه چ ده‌بوو ماوه‌یه‌که ده‌ڵێن خۆڵ باران نه‌ماوه ئه‌ی ئه‌مه چییه؟ هه‌ندێک چیرۆکی خۆشی کوردی بۆ شتی وا هه‌یه وه‌کوو چیرۆکی ئاغا که‌و نۆ که‌ره‌که‌و هه‌زار شه‌قه‌که ، بۆیه یان نازانن پێوه‌ندی چییه ، وه یان نازانن په‌یمانگا چییه ، یان سه‌فه‌ری به‌لاش تامی چۆنه ،یا شایه‌دیش نازانن هه‌زار چ جۆر ژمارێکه ، یان شایه‌دیش هه‌موویان
Wednesday, 24 November 2010
بژی سه‌رۆک
نازانم ئه‌م خه‌به‌ره چه‌نێک راسته به‌ڵام ئه‌گه‌ر راست بێت ده‌ڵێم بژی سه‌رۆک
خه‌به‌ره‌که‌ش به وته‌ی سایتی ستانده‌ر ئه‌مه‌یه
لینکی بابه‌ت
خه‌به‌ره‌که‌ش به وته‌ی سایتی ستانده‌ر ئه‌مه‌یه
لینکی بابه‌ت
Friday, 12 November 2010
ته‌قه‌ی خۆشی سه‌رۆک کۆمار
دوێنێ شه‌و وتیان مام جه‌لال بووه ته‌وه به سه‌رۆک کۆماری عێراق نه له‌لای من موفاجئه بوو ونه لای زۆربه‌ی خه‌لک به هه‌ر حال ئه‌و پۆسته پیرۆزی بێت هیوادارم بتوانێت خزمه‌تی نه‌ته‌وی کورد یان هه‌ر هیچ نه‌بێت خزمه‌تی خه‌لکی عیراقی پێ بکات به‌ڵام ئه‌وه‌ی ناخۆش بوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له سلێمانی که نوێنه‌رایه‌تی زۆربه‌ی خه‌لکیش ناکات! شه‌وی رابردویی له سلێمانی کرد به شه‌وی ئاگرباران دایکی منداڵێکی دراوسێمان گێڕایه‌وه که منداڵه سێ ساڵه که‌ی له خه‌و داچڵه‌کیوه‌و بۆ چه‌ند کاتژمێر له‌رزیوه به شێوه‌یه‌ک ترسم لێنیشتوه شتێکی لێبێت. هه‌موو خه‌لکیش له ترسی ته‌قه‌ی جاهیل و بێ مێشکه‌کانی حیزب چوونه ژوره‌وه‌و له په‌نجه‌ره‌کان دورکه‌وتنه‌وه نه‌کا گوله‌ی خۆشی سه‌رۆک کۆمار بیان پێکێت ! به‌ڵام به داخه‌وه وه‌ک رۆژنامه‌ی هاوڵاتی نووسیویه‌تی منداڵێکی هه‌ر پێکا . نازانم رێکخراوه‌ی کۆمه‌لگای مه‌ده‌نی بوونی هه‌یه که به‌یانی له دادگه شکات له یه‌کیه‌تی نیشتمانی بکات به هۆی ئه‌و تۆقاندنه بێمانایه؟ وه‌ک چۆن له وڵاتاندا یانه‌ی فۆتبۆڵ به هۆی کاری خراپه‌ی لایانگرانیانه‌وه سزا ده‌درێن یه‌کیه‌تی نیشتمانیش سزا بدرێت که نه‌یتوانیوه لایه‌نگرێک پێبگه‌یه‌نێت که لانی که‌م مه‌دنی بن. هیوادارم وه‌ها رێکخراوێک هه‌بێت
Sunday, 31 October 2010
سه‌فه‌ر به که‌ر
کاتێک سه‌یری کامپۆسی زانکۆی سلێمانی ده‌که‌یت له هیچ ناچێت له کامپۆس نه‌بێت کامپۆس له زانکۆ کاندا شوێنێکی ئارامه بۆبیرکردنه‌وه کاتێک مه‌سه‌له‌ن مێشکت به پرۆبڵێمێکه‌وه گرده‌گرێت بۆت شیکار ناکرێت ده‌توانی به گه‌شتێکی بچکۆله به ناو کامپۆسه‌که‌دا تۆزێک خۆت ئارام بکه‌یته‌وه به‌ڵام کامپۆسی زانکۆی سلێمانی پره له هۆڕین و هاڕه هاڕو ژاوه ژاو ، گه‌راجێکی ئۆتومبێل و مه‌عرزێکی بێ سه‌ره‌و به‌ره پێشنیارێکی چاکم پێشک دێت بۆ چاره سه‌ری ئه‌م کێشه‌یه ئه‌ویش هاتن بۆ زانکۆیه به عه‌یب نه‌بێ وڵاخ یان به زاره‌وه‌ێکی که گوێدرێژ له‌وێ به ئاسانی ده‌به‌سرێته‌وه رۆژێک یه‌ک کیلۆ جۆشی به‌سه واته ده‌کاته نزییکه‌ی پێنج سه‌دد دینار ئه‌مه هه‌موو خه‌رجیه‌که‌یه‌تی به‌ڵام تکایه با گوێدرێژه‌کان مێ بن نێر شه‌رعا جائیز نییه و زه‌ره‌زه‌ره‌که‌شی زۆر ناخۆشه ئه‌وه‌تا له ئێران خوێندکارێکی ماسته‌ر ویستویه‌تی ئه‌م پرۆژه‌یه به ئه‌نجام بگه‌ێنێێت مافه داهێنانه‌که بۆ ئه‌م برادره پارێزراوه.
Subscribe to:
Posts (Atom)